بڵاوکراوەی ئەم هەفتەیە چی لە خۆی دەگرێت؟
١. چۆن سۆشیاڵ میدیا لە هۆکارێکی کاتکوشتنەوە بگۆڕین بۆ سەکۆیەکی بەرهەمهێن و سەرچاوەیەکی داهاتی بەردەوام..؟
٢. چۆن لەڕێگەی ناوەڕۆکەوە لێهاتووییەکانت دەگۆڕیت بۆ براندێکی کەسیی کاریگەر..؟
بەرەوپێشچوونی جیهانی دیجیتاڵ میدیا گەورەترین دەرفەتی بۆ ئەو کەسە پیشەییانە ڕەخساندووە کە خاوەنی لێهاتوویی و پسپۆڕین، زۆرێک لە کارسازان و کەسانی پیشەیی خاوەن لێهاتوویەکی زۆرن، بەڵام سۆشیاڵ میدیا تەنها وەک پێگەیەکی کات کوشتن دەبینن و لێرەدا تەنها دەبن بە بەکارهێن، ئەوان بێ ئاگان لەوەی کە ئەم پلاتفۆرمانە دەتوانن لە شاراوەیی ڕزگارمان بکەن و بمانکەنە کەسایەتییەکی کاریگەر و بەرهمەهێن لە بواری پیشەیی خۆماندا.
یەکەم هەنگاو بۆ تێپەڕاندنی قۆناغی شاراوەیی، تێگەیشتنە لەوەی کە (متمانە) گەورەترین پایەی سەرەکی هەموو براندێکی کەسییە.
کاتێک تۆ دەست دەکەیت بە بڵاوکردنەوەی ناوەڕۆکی بەپێز کە کێشەیەک بۆ گروپی بەئامانجگیراوت چارەسەر دەکات، ئەوا تۆ چیتر تەنها بەکارهێنەر نییت بەڵکو تۆ براندێکی کەسیی بەرهەمهێن گەشە پێدەدەیت لە ڕێگەی ناوەڕۆکەوە.
تۆ بە کارکردن لەسەر ناوەڕۆکی کورت(وەک : کارۆسێڵ، سینگڵ پۆست، ڕیڵ) سەرنج دەهێنیت بۆ سەر براندی کەسیی خۆت.
بە کارکردن لەسەر ناوەڕۆکی درێژ(وەک: بڵۆگ، پۆدکاست، ڤیدیۆی درێژ) متمانەی براندی کەسیی خۆت دروست دەکەیت لەلای گروپی بەئامانجگیراوت.
ئارام فریلانسەرێکی پیشەیی بواری بازاڕگەرییە (Marketing) پێشتر وەک کارمەندێکی ئاسایی دەبینرا و هەمیشە بەدوای پڕۆژەی بچووکدا دەگەڕا و هەوڵی دەدا بەشداربێت لە کارکردن لەسەر چەندین پڕۆژەی بچووک، پاش ئەوەی کە بەشداریکرد لەپڕۆگرامی کۆچینگی تایبەت لەگەڵ داوەر لهۆنی، لەڕێگەی پڕۆگرامەکەوە تێگەیشت لەوەی کە تاکو ئێستا چەندە هەڕەمەکییانە کاری کردووە و گروپی بەئامانجگیراوی خۆیی بەباشی نەدۆزیوەتەوە، پاش ڕاوێژێکی چەند کاتژمێری ئارام بڕیاریدا کە دەست بکات بەبڵاوکردنەوەی ناوەڕۆکی تایبەتمەند دەربارەی ئاستەنگییەکانی فرۆشتن کە دێنە بەردەم کۆمپانیاکان، توانی لەسەرەتادا سەرنج و پاش ماوەیەکی زۆر لە بەردەوامبوون لەسەر دروستکردنی ناوەڕۆک متمانەی بازاڕ بەدەست بهێنێت، ئێستا ئارام لەڕێگەی ناوەڕۆکەکانییەوە بووە بە چارەسەرکاری کێشەی فرۆشی کۆمپانیایەکان، بەدەرکەوتنی لەڕێگەی ناوەڕۆکی سۆشیاڵ میدیاکانەوە توانی خۆیی ئاشنا بکات و بناسێنێت بە گروپی بەئامانجگیراوی خۆیی کە بەشی Sales – فرۆشتن بوو لە کۆمپانیایەکان
توێژینەوەکانی LinkedIn دەریانخستووە کە ٧٥٪ی کڕیاران پێش ئەوەی بڕیاری کڕینی بەرهەم و تاقیکردنەوەی خزمەتگوزارییەک بدەن، سەیری پڕۆفایلی سۆشیاڵ میدیای ئەو کەسە دەکەن کە خزمەتگوزارییەکەیان پێ دەفرۆشێت.
هەر بەپێی ڕاپۆرتێکی Sprout Social ئاماژە بەوە دەکات کە ٧٠٪ی کڕیاران هەست بە پەیوەندییەکی بەهێزتر دەکەن لەگەڵ ئەو براندە کەسییانەی کە لە سۆشیاڵ میدیادا چالاکن و بەبەردەوامی ناوەڕۆک بڵاو دەکەنەوە.
"بۆ هەر کەسێک کە دەیەوێت بەها و زانیارییەکانی بگۆڕێت بۆ سەرمایەیەکی دیجیتاڵی یاخود سەرچاوەیەکی داهاتی بەردەوام دروستکردنی ناوەڕۆک لە سۆشیاڵ میدیا ڕێگەیەکی کاریگەرە."
داوەر لهۆنی Tweet
ئەگەر دەتەوێت دەست بکەیت بە دروستکردن و بڵاوکردنەوەی ناوەڕۆک، پێویستە کە ئەم سێ هەنگاوە جێبەجێ بکەیت:
– دیاریکردنی پسپۆڕی (Niche): پێویستە تایبەتمەندییەکی دیاریکراو هەڵبژێریت لە بوارە پیشەییەکەتدا کە ناوەڕۆکەکانت لە چوارچێوەی ئەو تایبەتمەندییە پیشەییەدا دابڕێژیت و لەڕێگەیەوە خزمەت بە گروپێکی بەئامانجگیراوی دیاریکراو بکەیت.
– یاسای ٨٠/٢٠ جێبەجێ بکە: با لە٨٠٪ی ناوەڕۆکەکانت فێرکاری و بەخشینی زانیاریی و بەها بن بە بێبەرامبەر، با تەنها لە ٢٠٪ی ناوەڕۆکەکانت بۆ ناساندنی خزمەتگوزارییەکی براندی کەسیی خۆت بێت.
– بانگکردن بۆ کردارێک(Call to Action): لە کۆتایی هەر ناوەڕۆکێک دا پەیوەندییەکی زیندووی یەک بە یەک دروستبکە و داوا لە بینەر بکە کارێک بکات، بۆ نموونە: «ئەگەر تۆش ئەم کێشەیەت هەیە، لە کۆمێنت بۆم بنووسە».
هەڵە تێگەیشتنێک هەیە لە کاتی دروستکردنی ناوەڕۆک دا زۆر کەس وا دەزانن ژمارەی لایک و فۆڵۆوەری زۆری پەیجەکەیان گرنگە، بەڵام لە ڕاستیدا دروستکردنی کاریگەری لەڕێگەی داڕشتنەوەی ناوەڕۆکی پێویست و چارەسەرکار گرنگە نەک ژمارە.
براندی کەسیی سەرکەوتوو ئەو براندەیە کە دەتوانێت پێداویستییەکی بازاڕ بدۆزێتەوە و چارەسەرەکەی پێشکەش بکات.
کاتێک تۆ لەڕێگەی دروستکردنی ناوەڕۆکی ئیلهامبەخش و چارەسەرکار متمانەی باش لای گروپی بەئامانجگیراوت دروست دەکەیت ئەو کاتە خەڵکی ئامادەن بۆ ئەوەی کە هەر خزمەتگوزارییەک کە هەتە بەپارە لێتی بکڕن و بەشداریبکەن و تاقی بکەنەوە لێرەدا سۆشیاڵ میدیا ڕۆڵی خۆیی دەگۆڕێت لە هۆکارێکی بەکارهێنەوە دەبێتە سەرچاوەیەکی داهات و بەرهەمهێن، وە شوێنێک کە تێیدا براندی کەسیی تۆ وەک پێگەیەکی بەرهەمهێنانی دەرفەت کاربکات.
تیۆرییەکی (TrustRadius) هەیە کە دەڵێت کڕیار پێویستی بەم پێنج شتە هەیە پێش ئەوەی پارەت پێبدات:
– متمانە.
– توانای چارەسەرکردن.
– بەڵگەی کۆمەڵایەتی (Social Proof).
– گونجانی نرخ.
– بەردەوامی.
سۆشیاڵ میدیا هەموو ئەمانە لە یەک جێگەدا کۆ دەکاتەوە.
کۆتا قسەم ئەوەیە پێویست ناکات تۆ چیتر لە دروستکردنی ناوەڕۆک بترسیت و دوایبخەیت چونکە شاراوەبوون و دەرنەخستنی توانا و لێهاتوویەکانت دەرفەتەکان دەکوژێت. ئەگەر خەڵکی نەزانن تۆ کێیت و هەگبەکەت چی تێدایە هەرگیز ناتوانن بتدۆزنەوە و خزمەتگوزارییەکت تاقی بکەنەوە. بە بەخشینەوەی بەها، بڵاوکردنەوەی ئەزموونەکانت، باسکردنی شکستی کارەکانت و نیشاندانی سەرکەوتنەکانت، تۆ پردێکی سوودگۆڕکێ لەنێوان خۆت و گروپی بەئامانجگیراوی خۆتدا بنیاد دەنێیت کە دەگونجێت ببێت بە سەرچاوەیەکی داهاتی باشی براندی کەسییت.
پرۆگرامی کۆچینگی تایبەت
پرۆگرامێکی ڕاوێژکاری دووبەدووە، واتە تەنها بۆ کەسی بەشداربووە. یارمەتی کارسازان و کەسانی پیشەیی دەدات لە ڕێگای ڕاوێژی تایبەتەوە بە کاتێکی کەم براندیکی کەسیی پیشەیی بەهێز دروست بکەن.
پرۆگرامەکە بۆ کەسانی پیشەیی و کارسازانە کە دەیانەوێت گەشە بە براندی کەسیی خۆیان بدەن لە ڕێگەی گەشەدان بە توانای
Communion
Public Speaking/Speaking in front of camera
Brand Tone
Brand Story
Networking Strategies
لە ڕێگای دروست بەکارهێنانی سۆشیاڵ میدیاوە.
لە ماوەی کۆچینگەکاندا، فرەیمۆرکی تایبەت بۆ بەشداربوو دادەڕیژرێت و سەرچاوە و دۆکیۆمێنتی بۆ ئامادەدەکرێت بۆ ئەوی بەشداربوو لە پاش کۆچینگیش بتوانێت بەردەوام بێت لە فێربوون. هەروەها هۆموۆرک و واجبی پەیوەست بە فرەیمۆرکی خۆی پێدەدرێت و پاش کۆچێنت بۆ هەر هۆموۆركێک بە ئۆنلاین هەڵسەنگاندن و فیدباک دەدرێت بە بەشداربوو.
لە سەرجەم پلاتفۆڕمەکان فۆڵۆوم بکە
ئەم ناوەڕۆکە شەیر بکە لای خۆت
خوێنەری بڵاوکراوەکانی پێشوو بە

ئەو ڕێسا شاراوەیەی کە هەرکەسێک بەکاری بهێنێت لە سۆشیاڵ میدیا سەرکەوتوو دەبێت!
سەرکەوتن لە سۆشیاڵ میدیا پەیوەندی بە ڕاستەقینەبوون و ناوەڕۆکی ڕەسەنەوە هەیە! فێربە چۆن ناوەڕۆکی ڕەسەن دروست بکەیت و خۆت جیاواز بکەیتەوە.

ناوەندەکانی گواستنەوەی بەهاکانی براندی کەسیی کامانەن؟
بەکارهێنانی ناوەندە جیاوازەکان دەرفەتێکی فراوانتر دەدات بە بەها و تواناکانت بۆ گەیشتن بە کەسانی زیاتر، هەر ناوەندێک تایبەتمەندی و کاریگەری جیاوازی هەیە

چۆن کاریگەری دروست بکەم لەسەر گروپی بەئامانجگیراوی خۆم؟
گروپی بەئامانجگیراو (تارگێت ئەودیەنس) تەنها بیریتی نییە لە زانینی ڕەگەز و تەمەنی ئەو کەسانەی کە ئارەزومەندن لە براندی کەسیی تۆ و تۆ دەتەوێت بە ئامانجیان بگریت! زانینی ڕەگەز و تەمەن ڕەنگە یارمەتیت بدەن کە بیاندۆزیتەوە، بەڵام یارمەتیت نادەن لە بەدەستهێنانی سەرەنج و متمانەیان.

براندی کەسیی سەرکەوتوو نابێت بەبێ گروپی بەئامانجگیراو
“کاتێک دەتەوێت هەمووان لێتتێبگەن، ئەوا کەس لێتتێناگات”
وەهمێک هەیە لەناو کارسازاندا کە پێیان وایە پێویستە پەیامەکانی براندی کەسیی خۆیان بگات بە زۆرترین کەس!

چوارچێوەی SMART وەک کاریگەرترین ڕێگای دانانی ئامانج بۆ براندی کەسیی خۆمان
“ئەگەر نەزانیت کە بۆ کوێ دەڕۆیت، بۆ هەر شوێن بڕۆیت، ونیت” ئەم وتەیە زۆر دروستە کاتێک کە بیر لە ئامانجی پشت گەشەدان بە براندی کەسیی دەکەین لەسەر سۆشیاڵ میدیا. هەبوونی ئامانج ڕێگرە لەوەی کە ون بیت و هەوڵەکانت بە زایە بچێت، بەڵکو تەنها هەبوونی ئامانج یارمەتیت دەدات بگەیتە ئەو خاڵەی کە دەتەوێت.

براندی کەسیی لە پێنج خولەکدا: بۆچی گرنگە براندی کەسییمان ئامانجێکی دیاریکراوی هەبێت؟
ئەوەی کە گرنگە ئەوەیە کە بیزانین، خاوەنی براندی کاریگەر، ستراتیژیانە هەموو جوڵە و پلانێکی براندەکەی خۆی کۆ دەکاتەوە لە یەک ئامانجدا بۆ ئەوەی بتوانێت پێوانەی گەشەی براندەکەی خۆی پێبکات. هەر بۆیە دەڵێین، نەبوونی ئامانج بۆ براندی کەسیی خۆت، دەبێتە هۆی ساردبوونەوە و وەستان لە پرۆسەی گەشەدان بە براندەکە.
Lorem ipsum dolor sit amet, consectetur adipiscing elit. Ut elit tellus, luctus nec ullamcorper mattis, pulvinar dapibus leo.

