بڵاوکراوەی ئەم هەفتەیە چی لە خۆی دەگرێت؟
١. چۆن Nicheی خۆت لە بوارە پیشەییەکەت دا دیاری دەکەیت؟
٢. چۆن دیاریکردنی Niche ی تایبەت بە خۆت بەهای پیشەییت لای گروپی بەئامانجگیراو بەرزدەکاتەوە؟
ئاکۆ خاوەن کۆمپانیایەکی عەقارات بوو، پیاوێکی کارامە و لێهاتوو بوو، ڕۆژانە خۆی لەناو لێشاوی مامەڵەی جۆراوجۆری موڵکی خانوو و زەوی و کرێ و بازرگانی دا دەبینییەوە. ئەو هیچ سنوورێکی بۆ کارەکانی دانەنابوو و واتە Niche ی خۆی دیاری نەکردبوو لە بوارە پیشەییەکەی دا هەر لە شوقەیەکی بچووکی کرێوە تا دەگەیشتە زەوییە بازرگانییەکان، دەستی بۆ هەموو جۆرە موڵکێک دەبرد.
لەڕێگەی ڕاوێژێکی تایبەتی داوەر لهۆنی یەوە کاتێک بە وردی سەیری ئەنجامی کارەکانیمان کرد، ڕاستییەکی سەرنجڕاکێشمان بۆ دەرکەوت، ئاکۆ زۆربەی سەرکەوتن و ئەنجامە باشەکانی تەنیا لە مامەڵەکردن بە ڤێلا و خانووە گرانبەهاکان دا بوو.
لە ڕێگەی ڕاوێژە تایبەتەکەوە، یارمەتیمان دا تا تەنیا تیشک بخاتە سەر ئەو بوارەی کە تێیدا باش و سەرکەوتووە. ئاکۆ بڕیارێکی بوێرانەی دا چیتر کاری لەسەر خانووی کرێ و موڵکی بازرگانی نەکرد و تەواوی تواناکانی خۆی بۆ موڵکە گرانبەهاکان تەرخان کرد.
ئەگەر بێتو بەردەوام بوایە لەسەر ئەو جەنجاڵییەی پێشووی، دەبوو ڕۆژانە مامەڵە لەگەڵ دەیان جۆر کڕیاری جیاواز بە سروشت و داواکاریی بکات، کە ئەمەش نەک هەر ماندووی دەکرد، بەڵکوو پاراستنی ناوبانگی پیشەیی و کەسایەتی کارەکەشی قورستر دەکرد.
کاتێک ئاکۆ Nicheی بوارە پیشەییەکەی خۆی دۆزییەوە، ئیتر بە وردی دەیزانی کڕیارەکانی کێن، چییان دەوێت و بە چ زمانێک گفتوگۆیان لەگەڵ بکات. تەنانەت ناوەڕۆکی سۆشیاڵ میدیاکەشی بوو بە سەرچاوەیەکی بەرهەمدار و متمانەپێکراو، چونکە ئەو چیتر تەنیا وەکو دەڵاڵێکی ئاسایی عەقارات نەبوو، بەڵکوو ببوو بە ڕاوێژکارێکی پسپۆڕ لە بواری موڵکە گرانبەهاکاندا.
Niche چییە؟
لە جیهانی براندی کەسیدا، Niche ئەو تایبەتمەندییە سەرەکیەیە یان ئەو گۆشە تایبەتەیە کە تۆی پێ دەناسرێیتەوە لە بوارە پیشەییەکەتدا.
Niche ئەو شوێنەیە کە تێیدا سێ شت بەیەک دەگەن:
– لێهاتوویی.
– خولیا و حەزەکانت.
– پێویستییەکانی بازاڕ و گروپێکی دیاریکراو لە خەڵکی.
ئەگەر بێتو بەووردی باس لەوە بکەین کە چۆن لە ڕێگەی بوارێکی پیشەیی گشتییەوە Niche ی تایبەت بەبوارە پیشەییەکە دیاری بکەین بەم شێوازەی لای خوارەوە دەبێت:
– بواری پیشەیی گشتی: ئەمە ئەو چەترە گەورەیەیە کە هەموو کەسانی پیشەیی لە بوارێکی دیاریکراودا تێیدا کۆدەبنەوە، کێبڕکێ لێرەدا زۆرە و بەهای پیشەیی لە نزمترین ئاست دایە چونکە هەمووان هەمان کار دەکەن و زۆر گشتگیرە. بەنموونە: (کاری عەقارات).
-تایبەتمەندی بواری پیشەیی: لێرەدا تۆ هەنگاوێک لە گشتیبوون دێیتە دەرەوە و بەشێکی دیاریکراو لەو پیشەیەدا هەڵدەبژێریت. لێرەدا کڕیارەکان دەزانن تۆ کەمێک لەوانی تر شارەزاتر و تایبەت تریت. بەنموونە: (ڕاوێژکارێکی عەقارات تەنها لە موڵکی خانووبەرەدا کاربکات).
– Niche: ئەمە لووتکەی پسپۆڕییە لە بوارە پیشەییەکەتدا تۆ تەنیا خزمەتگوزارییەکی زۆر دیاریکراو و سنووردار پێشکەش بە گروپێکی زۆر دیاریکراو لە خەڵکی دەکەیت.
بە نموونە: (مامەڵەکردن بە موڵکە گرانبەهاکانی خانووبەرە وەکو ڤێلا).
"کە Niche ی تایبەت بەخۆت هەبوو گروپی بەئامانجگیراوت باشتر دەناسیت"
داوەر لهۆنی Tweet
هەنگاوەکانی دۆزینەوەی Niche :
– تێڕامان لە خود (Self-Reflection): بە قووڵی خۆت بناسە، ئامانجت چییە ؟ وە بۆچی خەڵک تۆ هەڵبژێرن و کەسێکی هاوپیشەی تۆ هەڵنەبژێرن؟
-دەستنیشانکردن و ناسینی تاکی ئامانج: کێ دەبێتە کڕیار و گروپی بەئامانجگیراوت؟ تێگەیشتن لە ڕەفتاری ئەوان وەک نەخشە ڕێگای سەرکەوتنی تۆ وایە.
-شیکردنەوەی ئازارەکانی کڕیار (Pain Points): کڕیارەکانت بەدەست چ کێشەیەکەوە دەناڵێنن؟ کاتێک دەبیتە دەرمانی ئازارەکانیان، متمانە دروست دەبێت.
–لێکۆڵینەوە لە ڕکابەرەکان: سەیری ڕکابەرە پیشەییەکانت بکە. ئەو بۆشاییەی ئەوان بەجێیان هێشتووە پڕیبکەرەوە.
–تاقیکردنەوەی بیرۆکەکان: پێش ئەوەی بازی گەورە بدەیت، سەرەتا بازی بچووکی تاقی بکەرەوە. لەڕێگەی بڵاوکردنەوەی ناوەڕۆکەوە Niche ی خۆت بەکاردانەوەی خەڵکی هەڵبسەنگێنە.
–پابەندبوون: کاتێک Nicheی خۆت دۆزییەوە و تەواو دیاریت کرد، ئیتر هەوڵ مەدە بچیتە سەر ڕێگای جیاوازتر. تەنها هەوڵبدە وەک شارەزایەک تەنها پابەندبیت بە تایبەتمەندی ئەو بوارە پیشەییەی کە دیاریتکردووە تاکو ئەسپی خۆتی تێدا تاو بدەیت.
ئەو هەنگاوانەی باسمان کرد هەنگاوەکانی دۆزینەوەی Niche ی تایبەت بە بوارە پیشەییەکەت بوو بەڵام ئەگەر نەتزانی چی هەڵبژێریت وە چی بکەیت بە Niche ێکی دیاریکراو و هەڵبژێردراوی خۆت، باشترین ڕێگە ئەوەیە کە دەستبکەیت بە دروستکردنی ناوەڕۆک لەسەر کۆمەڵێک بابەتی جیاواز لە بوارە پیشەییەکەی خۆتدا.
بۆ نموونە: تۆ ئەندازیارێکی تەلارسازیت سەرەتا لە ڕێگەی ناوەڕۆکەوە باس لە دیزاینە مێژوویی و کەلەپووریەکان دەکەیت، دەبینیت کاردانەوەی خەڵک بۆی کەمە. پاشان باسی “هەڵە باوەکانی جێبەجێکردن لە پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون” دەکەیت و دەبینیت خەڵک زۆر بە پەرۆشن بۆ ئەم بابەتە ئەوا تۆ لێرەدا دەتوانیت Niche ی خۆت وەکو :“ئەندازیارێکی تەلارسازی تایبەت بە پڕۆژە نیشتەجێبووەکان” دیاری بکەیت و خۆت بناسێنیت لەو ڕێگایەوە تاکو خەڵک و کۆمپانیا جێبەجێکارەکانی پڕۆژەی نیشتەجێبوون متمانەت پێبکەن بە ئەو زانیارییانەی کە دەیبەخشیت لە ڕێگەی دروستکردنی ناوەڕۆکەوە.
لە کۆتاییدا، دیاریکردنی Niche تەنیا بڕیارێکی پیشەیی نییە، بەڵکو بناغەی براندی کەسیی تۆیە. ئەگەر بتەوێت لە کەسێکی ئاسایی ناو جەنجاڵی بازاڕی پیشەییەوە ببیتە پسپۆڕێکی تایبەتمەند و جێگەی متمانە لە بوارە پیشەییەکەی خۆتدا، دەبێت بوێری ئەوەت هەبێت سنوورێک بۆ کارەکانت دابنێیت.
کاتێک تۆ خاوەن Niche ی تایبەت بە خۆتیت، گروپی بەئامانجگیراوی خۆت باشتر دەناسیت لە ڕەفتار و گوفتار و تەنانەت پێویستییەکانیشیان تێدەگەیت. ئەم تێگەیشتنە قووڵە وات لێ دەکات ناوەڕۆکێک دابڕێژیت کە ئیتر تۆ چیتر بۆ هەمووان نانووسیت، بەڵکوو بۆ ئەو کەسانە دەنووسیت کە بەدوای کوالێتی و چارەسەری ڕاستەقینەدا دەگەڕێن، ئەمەش وات لێ دەکات لە چاوی ئەواندا وەک سەرچاوەی بەها دەربکەویت.
زۆر کەس وا دەزانن Niche بازنەیەکی زۆر بچووک و بەرتەسکە و دەرفەتی کارکردنی تێدا کەمە، لایان وایە ئەگەر ناوەڕۆک و پۆستەکانیان خەڵکێکی کەم بیبینن، ئەوا شکستیان هێناوە. بەڵێ، فەلسەفەی ڕاستەقینەی Niche ئاوایە گروپی بەئامانجگیراوی تۆ زۆر سنووردار دەبێت، بەڵام ئەمە خاڵی بەهێزی تۆیە نەک لاوازی. چونکە تۆ کارت بە جەنجاڵییەکی بێسوود نییە، بەڵکوو کارت بە کۆمەڵە خەڵکێکی دەستنیشانکراوە کە بەدوای بەرزترین کوالێتی کاردا دەگەڕێن لە بوارە پیشەییەکەتدا.
پرۆگرامی کۆچینگی تایبەت
پرۆگرامێکی ڕاوێژکاری دووبەدووە، واتە تەنها بۆ کەسی بەشداربووە. یارمەتی کارسازان و کەسانی پیشەیی دەدات لە ڕێگای ڕاوێژی تایبەتەوە بە کاتێکی کەم براندیکی کەسیی پیشەیی بەهێز دروست بکەن.
پرۆگرامەکە بۆ کەسانی پیشەیی و کارسازانە کە دەیانەوێت گەشە بە براندی کەسیی خۆیان بدەن لە ڕێگەی گەشەدان بە توانای
Communion
Public Speaking/Speaking in front of camera
Brand Tone
Brand Story
Networking Strategies
لە ڕێگای دروست بەکارهێنانی سۆشیاڵ میدیاوە.
لە ماوەی کۆچینگەکاندا، فرەیمۆرکی تایبەت بۆ بەشداربوو دادەڕیژرێت و سەرچاوە و دۆکیۆمێنتی بۆ ئامادەدەکرێت بۆ ئەوی بەشداربوو لە پاش کۆچینگیش بتوانێت بەردەوام بێت لە فێربوون. هەروەها هۆموۆرک و واجبی پەیوەست بە فرەیمۆرکی خۆی پێدەدرێت و پاش کۆچێنت بۆ هەر هۆموۆركێک بە ئۆنلاین هەڵسەنگاندن و فیدباک دەدرێت بە بەشداربوو.
لە سەرجەم پلاتفۆڕمەکان فۆڵۆوم بکە
ئەم ناوەڕۆکە شەیر بکە لای خۆت
خوێنەری بڵاوکراوەکانی پێشوو بە

براندی کەسیی لە پێنج خولەکدا: بۆچی گرنگە خاڵی بەهێزی خۆت بزانیت و چۆن خاڵی بەهێزی خۆت دەدۆزیتەوە؟
ئەوەی گرنگە کە بیزانیت ئەوەیە، سەرمایەگوزاری کردن و بەکارهێنانی خاڵی بەهێزی خۆت لە دروستکردنی براندی کەسیی خۆتدا، دەبێتە سەنگی مەحەک بۆ دروستکردنی براندێک کە سەرکەوتنی پیشەیی بەدوای خۆیدا بهێنێت.

براندی کەسیی لە پێنج خولەکدا: چیرۆکەکەت کلیلی سەرکەوتنتە
کاتێک کە دەڵێین “براندی کەسیی” وشەی کەسیی کرۆکی چەمکەکەیە، وە هەر کەسیش لە ئێمە وەکو مرۆڤ، چیرۆکێکی تایبەت بەخۆی هەیە کە کۆکراوەی تێگەیشتن و بەها و ئەزموون و تێڕوانینەکانییەتی. ناکرێت باس لە براندی کەسیی بکەین، بەبێ ئەوەی چیرۆکێکمان نەبێت کە بتوانین بەردەوام بیڵێینەوە و بیکەینە مایەی هاندان و دروستکردنی وێنەیەکی کاریگەر لەلای تارگێت ئەودیەنسەکەمان.

براندی کەسیی لە پێنج خولەکدا: لە کوێوە دەستپێبکەم؟
یەكیک لە پایە گرنگەکانی گەشەدان بە براندی کەسیی خۆمان ئەوەیە کە تێبگەین کە بەها کەسییەکانی خۆمان چییە و لەسەر ئەو بنەمایانە جۆڵەی پیشەیی خۆمان بەکەین. ئەوەی کە هێز دەبەخشێت بە براندی کەسییت بەها کەسییەکانی تۆن. بەهاکان لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر دەگۆڕدرێن،

گەوەرترین هەڵەم لە سۆشیال میدیا چی بوو؟ چۆن براندی دوو وشەیی بدۆزمەوە
راندی دوو وشەیی خۆت پێویستە لەسەرجەم قۆناغەکانی ژیانت بگوجێت و ببێتە وێنەی براندی کەسیی تۆ و ئامانج لەم تەکنیکە یارمەتیدانی تارگێت ئەودیەنسەکەتە لە باشتر وەبیرهاتنەوەی تۆ و دروستکردنی وێنەیەکی فکری لەلای تارگێت ئەودیەنسەکەت.

بەهێزکردنی ماسوولکەی داواکردن
بەهێزکردنی ماسولکەی داواکردن فێرت دەکات کە بە ئاسانی ڕەتکردنەوەکان وەربگریت بۆ ئەوەی بتوانیت زۆرترین جار ڕەت بکرێیتەوە، هەتاوەکو ئەو جارەی کە خۆت مەبەستتە ڕەت نەکرێیتەوە و ئامانجەکەت بەدیبێنی.

دروست کردنی عیلاقات تەنها بەخشینەوەی بزنس کارت نییە!
بیرتبێت، دروستکردنی عیلاقات زیاترە لە تەنها بەخشینەوەی بزنس کارت، بەڵکو بریتییە لە بەخیشینەوەی بەها و دروستکردنی پەیوەندییەکی درێژخایەن
Lorem ipsum dolor sit amet, consectetur adipiscing elit. Ut elit tellus, luctus nec ullamcorper mattis, pulvinar dapibus leo.

