وێبینارێکی ڕاستەوخۆی ١٢٠ خولەکی بێبەرامبەر لەگەڵ داوەر لهۆنی (تەنها بۆ ١٠٠ کەس) 

 Niche ی تۆ، هێزی براندی کەسیی تۆیە؛ فێربە چۆن دیاریی دەکەیت!

ئایا هەست بەوە دەکەیت کە لەناو قەرەباڵەغی بازاڕدا دەنگی براندی کەسییت ناگات بە کەس وەکو پێویست؟ یان  دەتەوێت وەک شارەزایەک لە چەند لایەنێکی بوارە پیشەییەکەت دەربکەویت و لە هیچ لایەنێکیاندا نابیت بە ژمارە یەک؟

یەکێک لە گەورەترین هەڵەی کەسانی پیشەیی ئەوەیە کە دەیانەوێت پەیامی براندە کەسییەکەیان چەند لایەنێکی جیاواز لە بوارە پیشەییەکەیان بگرێتەوە

بەڵام نهێنیی سەرکەوتنی براندە کەسیی و کەسایەتییە کاریگەرەکان لە هەبوونی (Niche) دایە،  Niche ئەو کلیلەی براندی کەسییە کە ڕکابەرییەکی ئاسایی دەگۆڕێت بۆ بوون بە ژمارە یەک. 

وێبیناری تایبەت : Niche ی تۆ هێزی براندی کەسیی تۆیە فێربە چۆن دیاری بکەیت..!

لەم وێبینارە ناوازەیەدا باس لەو خاڵە جەوهەرییانە دەکەین:

– چۆن لە نێوان ئارەزووەکانت و پێداویستیی بازاڕدا، Nicheی تایبەت بە بوارە پیشەییەکەی خۆت دەدۆزیتەوە؟

– چۆن بە دیاریکردنی Niche بەهای کارەکانت بەرز دەکەیتەوە و متمانەی گروپی بەئامانجگیراوت بەدەست دەهێنیت؟

– چۆن پەیامی براندی کەسییت ڕێک دەخەیت بۆ ئەوەی ڕاستەوخۆ بگاتە دڵی ئەو کەسانەی کە گروپی بەئامانجگیراوی تۆن؟

هەمیشە لەبیرت بێت : مەبە بە کێبڕکێکارێکی ئاسایی لە بوارە پیشەییەکەی خۆت، بەڵکو ببە بە پێشەنگی بوارەکەت لە ڕێگەی دیاریکردنی Niche ی خۆت.

ڕێکەوت: 30/04/2026 – پێنجشەممە

کات: 08:30 ی شەو بە کاتی هەولێر

شوێن: ئۆنلاین (Google Meet)

خۆت تۆمار بکە و لە واتساپ تیمەکەمان پەیوەندیتان پێوە دەکەن و زانیاریتان بۆ دەنێرن!

خۆت تۆمار بکە

* ئەو بەشانەی کە پێویستە پڕی بکەیتەوە

داوەر لهۆنی، ڕاوێژکاری براندی کەسیی و لە ژێر دروشمی “با دەرفەتەکان تۆ بدۆزنەوە” لە ڕیگەی پرۆگرامی تایبەتەوە یارمەتی کارساز و کەسانی پیشەیی دەدات کە براندی کەسیی کاریگەر دروست بکەن و هەتا ئێستا زیاد لە ١٠٠٠ کارساز و کەسانی پیشەیی سوودمەند بوون لە پرۆگرامەکانی.
سەرجەم پرۆگرامەکانی داوەر لهۆنی کاردەکەن بۆ بەهێزکردنی تواناکانی قسەکردن لە سەر ستەیج و بەردەم کامێرە و دروستکردنی کەسایەتییەکی پرۆفیشناڵ لەسەر سۆشیاڵ میدیا.
ئامانجی داوەر ئەوەیە کە یارمەتی ١ ملیۆن کەس بدات براندی کەسیی بەهادار دروست بکەن.

Scroll to Top