بڵاوکراوەی ئەم هەفتەیە چی لە خۆی دەگرێت؟
١. گرنگی گەشەدان بە براندی کەسی لە کاتی خوێندن یان سەرەتای کاردا ڕوونی دەکاتەوە کە بازاڕی کاری ئەمڕۆ چیتر تەنها پشت بە بڕوانامەی سەر کاغەز نابەستێت.
٢. هەنگاوە کردارییەکانی دروستکردنی ناسنامەیەکی دیجیتاڵی کاریگەر چیین کە دەبنە هۆی ڕاکێشانی دەرفەتی کاری ناوازە.
زۆرێک لە ئێمە وا بیر دەکەینەوە کە پێویستە سەرەتا ببینە خاوەنی بڕوانامەیەکی بەرز یان چەندین ساڵ ئەزموونی کارکردنمان هەبێت، پاشان دەست بکەین بە گەشەدان بە براندی کەسیی خۆمان و ناساندنی خۆمان و کارەکانمان بە خەڵکی و ئەو ژینگەیەی کە تیایدا دەژین. بەڵام ڕاستییە تاڵەکە ئەوەیە کە بازاڕی کاری ئەمڕۆ وەکو جاران چاوەڕێی وەرگرتنی بڕوانامەی سەر کاغەز و کۆکردنەوەی دەیان ساڵی ئەزموون ناکات، بەڵکو دەبێت ئێمە بەدرێژایی ئەو ساڵانەی کە تەرخانی دەکەین لە بەدەستهێنانی بڕوانامە و ئەزموونی کارکردن پڕۆفایلێکی کاریگەر دروستبکەین بۆ گەشەدان بە براندی کەسیی خۆمان.
سۆران خوێندکارێکی زیرەک بوو، چوار ساڵی تەواو بە جۆش و خرۆشەوە سەرقاڵی خوێندنی بەکالۆریۆس بوو لە بەشی ئەندازیاری پرۆگرامسازی، ئەو هەمیشە پێی وابوو کاتێک نمرەی بەرز بەدەست دەهێنێت و بڕوانامەکەی وەردەگرێت، لەدەرگای هەر کۆمپانیایەک بدات و سیڤی پێشکەش بکات بەهۆی بڕوانامەکەیەوە بێ شک وەردەگیرێت و بێبەش نابێت لە هەلی کاری گەورە سۆران لە ماوەی خوێندنەکەیدا هیچ چالاکییەکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکدا نەبوو، هیچ کار و چالاکی و ناوەڕۆکێکی تایبەت بە بوارە پیشەییەکەی خۆی بڵاو نەدەکردەوە و پێی وابوو کە ئەو هێشتا ئامادە نییە و دەبێت سەرەتا بڕوانامەکەی وەربگرێت و چەند ساڵێک ئەزموون کۆبکاتەوە، پاشان خۆی پیشان بدات و ناوەڕۆک بڵاوبکاتەوە.
ڕۆژی دەرچوون لە زانکۆ هات و سۆران بە شانازییەوە بڕوانامەکەی وەرگرت، بەڵام کاتێک دەستی کرد بە پێشکەشکردنی سیڤی بۆ کۆمپانیا جیاوازەکان، ڕووبەڕووی بێهیواییەک بوویەوە یان وەڵامیان نەدەدایەوە یان پێیان دەگوت کە ئەوان پێویستیان بە کەسێکە کە کار و چالاکی و ناوەڕۆکی هەبووبێت لەپێشتردا.
لە بەرامبەردا، هاوپۆلێکی تری سۆران کە نمرەکانی لە سۆرانیش نزمتر بوون، بەڵام لەبەرەوەی کە لە یەکەم ساڵی زانکۆوە بەردەوام لە هەوڵی فێربوون و بڵاوکردنەوەی چالاکی و پڕۆژەکانی دابوو لە تۆڕە کۆمەڵایەتی و پیشەییەکان دوو دەرفەتی کاری باشی بۆ هاتبووە پێش.
لێرەوە سۆران درکی بە کێشە گەورەکە کرد ئەو نەناسراو بوو لە جیهانی پیشەیی و دیجیتاڵیدا وە بۆ کاری کۆمپانیاکان و کەرتی تایبەت بڕوانامەکەی تەنیا ناسنامەیەکی سەر کاغەز بوو کە نەی دەتوانی توانای ڕاستەقینەی ئەو بسەلمێنێت.
سۆران بێئومێد نەبوو، بڕیاری دا ستراتیژیای کارکردن لەسەر گەشەدان بە براندی کەسیی خۆی بگۆڕێت و لەو خاڵەوە دەست پێ بکات کە کێشەی بۆ دروستکردبوو لەبەردەم دەرفەتی دەستکەوتنی کاردا، ئەگەر تۆش لە دۆخێکی هاوشێوەدا دایت، ئەم هەنگاوانەی خوارەوە کلیلی چارەسەرن بۆت:
– دروستکردنی پڕۆفایلێکی کاریگەر: پێویست ناکات وەک کەسێکی خاوەن ئەزموونی دەیان ساڵە دەربکەویت، پرۆسەی فێربوونی خۆت و ئەو کارەکانەی کە دەیکەیت (هەرچەندە کەم و بچوکیش بن) لەسەر شێوازی ناوەڕۆک بڵاوبکەرەوە.
– پێشکەشکردنی بەهای بێبەرامبەر: پڕۆژەی بچووک ئەنجام بدە، یان هاوکاریی کەسانی تر بکە لە چارەسەرکردنی کێشەکانیاندا:
ئەگەر ئەمڕۆ کتێبێک دەخوێنیتەوە، کورتکراوەی گرنگترین خاڵەکانی بڵاو بکەرەوە.
ئەگەر کێشەیەکی تەکنیکیت چارەسەر کردووە، ڕێگای چارەسەرەکەی بنووسە.
ئەگەر پڕۆژەیەکت دروستکردووە تەنها بۆ فێربوون و پەرەپێدانی توانا پیشەییەکانی خۆت بڵاوی بکەرەوە.
ڕێگە بدە خەڵکی ئەو کارانە ببینن کە دەیکەیت، ئەو لێهاتووی و تواناییانەی کە هەتە تێتدا بدۆزنەوە، ئەمە متمانەیەکی گەورە لەسەر ناوی تۆ و براندی کەسیی تۆ دروست دەکات.
– دیاریکردنی پێگەی تایبەت (Niche): کار لەسەر بوارێکی دیاریکراو بکە کە حەزت لێیە، با خەڵک و کەسانی پیشەیی بەتایبەت بزانن کە تۆ لە چ بوارێکی پیشەیی دا دەتەوێت گەشە بکەیت.
– بەشداریی چالاکانە لە تۆڕە کۆمەڵایەتی و پیشەیییەکاندا بکە: بە تایبەت تۆڕی پیشەیی (LinkedIn) بەکاربێنە لەوێدا کۆمێنت لەسەر پۆستی کەسانی شارەزا بنووسە، ڕای خۆت دەرببڕە و لەگەڵ هاوپیشەکانتدا پەیوەندی دروست بکە.
" فێربوونەکانت و تەنانەت هەڵەکانیشت بەشێکن لە گەشەدان بە براندی کەسییت، چاوەڕێی تەواوکردنی خوێندن یان بەدەستهێنانی چەندین ساڵ ئەزموون مەکە بۆ ئەوەی دەست پێ بکەیت"
داوەر لهۆنی Tweet
ئەم قسانە تەنها بۆچوونی شەخسی نین، بەڵکو لێکۆڵینەوە و داتاکانی دامەزراوە جیهانییەکان ڕاستییەکانی ئەم بابەتەمان بۆ دەسەلمێنن:
– بەپێی ڕاپۆرتێکی کۆمپانیای (CareerBuilder)، زیاتر لە %70ی کارسازان و بەرپرسانی سەرچاوە مرۆییەکان (HR) تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و پێگە و پلاتفۆرمە دیجیتاڵییەکان سەیردەکەن پێش ئەوەی کەسی پێشکەشکار بانگهێشتی چاوپێکەوتنی کار بکەن.
– هەروەها %21ی خاوەنکاران ڕایانگەیاندووە کە چەندەها پێشکەشکار ڕەت دەکەنەوە تەنها لەبەر ئەوەی هیچ زانیاری و بوونێکی دیجیتاڵییان دەربارەی نەدۆزیوەتەوە.
– لێکۆڵینەوەیەکی تری دامەزراوەی (Edelman) نیشانی دەدات کە %62ی خەڵک زیاتر متمانە بەو کەسانە دەکەن کە وەک کەسایەتییەکی شارەزا لە بوارەکەی خۆیاندا دەردەکەون و بەردەوام زانیاری بەسوود بڵاو دەکەنەوە، بەراورد بەو کەسانەی کە تەنها ناونیشانێکی کاریان هەیە.
ئەم داتایانە پێمان دەڵێن کە گەشەدان بە براندی کەسی، تەنها بژاردەیەک نییە، بەڵکو پێویستییەکی حەتمیی پیشەیییە لە ڕۆژگاری ئەمڕۆماندا.
پاش دە مانگ لە ڕاستکردنەوەی تێگەیشتنە هەڵەکەی دۆخی سۆران بە تەواوی گۆڕا، ئەو چیتر خاوەن بڕوانامەیەکی بەکالۆریۆس نەبوو بەتەنها، بەڵکو ببووە چالاکوانێکی بواری ئەندازیاریی پرۆگرامسازی، ناوەڕۆکە پیشەییەکانی دەنگدانەوەی باشی هەبوو وە پڕۆژە بچووکەکانی سەرنجی چەندین کۆمپانیایان بەلای خۆیاندا ڕاکێشا.
لەکۆتایی دا کۆمپانیایەکی گەورە لە ڕێگەی دۆزینەوەی براندی کەسییەکەیەوە لە لینکدئین پەیوەندییان پێوە کرد و پۆستی لیدەری تیمی گەشەپێدەرانیان پێشکەش کرد.
لە سەردەمی ئەمڕۆدا، هەرچەندە زووتر دەست بە گەشەدان بە براندی کەسیی خۆت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بکەیت و لەسەر بوارە پیشەییەکەی خۆت ناوەڕۆک دروست بکەیت خێراتر دەگەیت بە ئامانجە پیشەییەکانت، چونکە ئەم هەنگاوە دەبێتە هۆی کۆکردنەوەی کۆمەڵێک مرۆڤ و دروستکردنی پەیوەندی نوێی پیشەیی لە چواردەورت. لە لایەکی دیکەوە خودی پەیوەندییەکانیش بە تێپەڕبوونی کات قووڵتر و بەرفراوانتر دەبن، بۆیە هەتاوەکو زووتر دەست بە پڕۆسەی گەشەدان بە براندی کەسیی خۆت بکەیت لەسەر سۆشیاڵ میدیا، لە داهاتوودا سوود و دەستکەوتی زیاتر بەدەست دەهێنیت لەڕێگەیەوە.
پرۆگرامی کۆچینگی تایبەت
پرۆگرامێکی ڕاوێژکاری دووبەدووە، واتە تەنها بۆ کەسی بەشداربووە. یارمەتی کارسازان و کەسانی پیشەیی دەدات لە ڕێگای ڕاوێژی تایبەتەوە بە کاتێکی کەم براندیکی کەسیی پیشەیی بەهێز دروست بکەن.
پرۆگرامەکە بۆ کەسانی پیشەیی و کارسازانە کە دەیانەوێت گەشە بە براندی کەسیی خۆیان بدەن لە ڕێگەی گەشەدان بە توانای
Communion
Public Speaking/Speaking in front of camera
Brand Tone
Brand Story
Networking Strategies
لە ڕێگای دروست بەکارهێنانی سۆشیاڵ میدیاوە.
لە ماوەی کۆچینگەکاندا، فرەیمۆرکی تایبەت بۆ بەشداربوو دادەڕیژرێت و سەرچاوە و دۆکیۆمێنتی بۆ ئامادەدەکرێت بۆ ئەوی بەشداربوو لە پاش کۆچینگیش بتوانێت بەردەوام بێت لە فێربوون. هەروەها هۆموۆرک و واجبی پەیوەست بە فرەیمۆرکی خۆی پێدەدرێت و پاش کۆچێنت بۆ هەر هۆموۆركێک بە ئۆنلاین هەڵسەنگاندن و فیدباک دەدرێت بە بەشداربوو.
لە سەرجەم پلاتفۆڕمەکان فۆڵۆوم بکە
ئەم ناوەڕۆکە شەیر بکە لای خۆت
خوێنەری بڵاوکراوەکانی پێشوو بە

چۆن چوارچێوە(فرەیمۆرک)ی 5-3-1 یارمەتیت دەدات لە دروستکردنی ناوەڕۆکی کورت و درێژ؟
چوارچێوەی 5-3-1 ڕێگاچارەیەکی زیرەکانەیە بۆ دروستکردنی ناوەڕۆکی کورت و درێژ بە هەوڵێکی کەمتر
زۆرێک لە کەسانی پیشەیی تەنها پشت بە ناوەڕۆکی کورتی سۆشیاڵ میدیا دەبەستن و ناوەڕۆکی درێژ پشتگوێ دەخەن.
ئەم چوارچێوەیە یارمەتیدەرە هەم لە ڕێگەی ناوەڕۆکی کورتەوە ئاسان بدۆزرێیتەوە، هەم لە ڕێگەی ناوەڕۆکی درێژەوە متمانە بنیات بنێیت.

چۆن لە ڕێگەی ناوەڕۆکی سۆشیاڵ میدیاوە متمانە بۆ براندی کەسیی خۆت دروست دەکەیت؟
لە جیهانێکدا کە زۆر دکتۆر، ئەندازیار، یان هەر پیشەیەکی تر کە هەن کەمینەن کە سەردەکەون چونکە فاکتەری ڕاستەقینەی سەرکەوتن متمانەی پیشەییـەتی.
بە بەخشینی بەهای بەردەوام، ڕەسەنبوون، و نیشاندانی شارەزایی لەڕێگەی ناوەڕۆکی سۆشیاڵ میدیاوە دەبیت بە سەرچاوەیەکی متمانەپێکراو لە بوارەکەتدا.

براند ئارکیتایپ : چۆن ١٢ جۆری کەسایەتی براند دەتوانن براندی کەسیی تۆ هەڵبسەنگێنن؟
هەر براندێک دەتوانێت ئەو کارەکتەرە بدۆزێتەوە کە لەگەڵ بەها و ئامانجەکانیدا دەگونجێت. کاتێک براندێکی کەسیی ئارکیتایپی دروست هەڵدەبژێرێت و لە هەموو قۆناغەکانی ژیانی کەسیی و پیشەییدا پابەندی بێت، نەک تەنها جیاواز دەبێت لە کەسانی دیکە، بەڵکو پەیوەندییەکی قووڵ و درێژخایەن لەگەڵ گروپی بەئامانجگیراوی دادەمەزرێنێت

چۆن مارکێتینگ و براندینگ لەیەک جیا بکەینەوە؟
بۆچی هەندێک بزنس هەمیشە پەشیمان دەبن لە پارەی خەرجکراویان بۆ مارکێتینگ؟ چونکە مارکێتینگ و براندینگ تێکەڵ دەکەن. بۆیە فێری جیاوازیان ببە تا ئەنجامی کاریگەر و درێژخایەن ببینیت

پێشکەوتنی پیشەیی لە ڕێگەی براندی کەسییەوە: چۆن خۆت وەک پسپۆڕێک لە بوارەکەتدا دەناسێنیت؟
کاتێک هەمووان هەوڵ دەدەن لە هەموو شتێکدا پسپۆڕ بن، تۆ ئەگەر لە یەک بواردا قوڵ ببیتەوە وەک ئەحمەد بە خەونەکەت دەگەیت. ئەم بڵۆگە نهێنی گۆڕینی خەونی پسپۆڕبوونت دەکاتەوە ڕاستی لە سۆشیاڵ میدیادا کە چۆن واز لە کۆپی کەسانی تر بهێنیت بۆ دروستکردنی دەنگێکی ناوازەی تایبەت بە خۆت.

لە ڕوانگەی براندی کەسییەوە، ناوبانگ ئامانجی کۆتاییە یان هۆکاری گەیاندنی بەها؟
ناوبانگ کاتێک بەردەوامی دەبێت کە بەها دروست بکات، لە سۆشیاڵ میدیادا ڕاستەقینەبوون و بەهای تایبەت ناوبانگت دەکەن نەک خۆدەرخستن.
Lorem ipsum dolor sit amet, consectetur adipiscing elit. Ut elit tellus, luctus nec ullamcorper mattis, pulvinar dapibus leo.
