بڵاوکراوەی ئەم هەفتەیە چی لە خۆی دەگرێت؟
١. چیرۆکی دکتۆر ئاراس کە لەڕێگەی بڵاوکردنەوەی ئەزموونی خۆیەوە چۆن توانی کڕیارەکانی بەشێوەیەکی بەرچاو زیاد بکات.
٢. گرنگی گێڕانەوەی چیرۆکی کەسیی لە دروستکردنی پەیوەندیی بەهێزی نێوان براندی کەسیی و کڕیاردا.
لە بیرمە ساڵی ۲۰٢٣ كاتێک لەسەرەتادا وەک ڕاوێژکاری براندی کەسیی دەستم بە ڕاوێژی کەسانی کارساز و پیشەیی کرد، کەسێکم لابوو کە ڕاوێژی وەردەگرت پزیشکێکی پسپۆڕی ڕاهێنانی وەرزشی و پڕۆگرامی خۆراک بوو بە ناوی دکتۆر ئاراس.
دکتۆر ئاراس خاوەنی زانیارییەکی بەرفراوانی ئەکادیمی بوو، بەڵام خزمەتگوزارییە ڕاوێژکارییە پزیشکییەکانی بە زەحمەت کڕیاری نوێیان ڕادەکێشا. کاتێک بەردەوامییدان بە بزنسەکەی کەوتبووە مەترسییەوە،
ڕەخنەیەکی ڕاشکاوانەم لێ گرت و ڕاستەوخۆ پێم ووت: “کڕیارەکان پێویستییان بە زانیاریی ناو کتێبەکان (Fact) نییە، بەڵکو پێویستییان بە کەسێکە لە ئازارەکەیان تێبگات لەڕێگەی پەیوەندییەکی زیندووەوە”
لێرەوە بڕیارمان دا لە ڕێگەی پڕۆگرامی کۆچینگی تایبەتەوە ستراتیژیی براندە کەسییەکەی دکتۆر ئاراس دووبارە لەسەر شێوازی چیرۆکی کەسیی دابڕێژینەوە. لە شوێنی بڵاوکردنەوەی پڕۆگرامە خۆراکییە ئاڵۆزەکان، چیرۆکی کەسیی خۆی دابڕێژێت وە باس لەوە بکات کە چۆن لە قۆناغێکی تەمەنیدا خۆی بە کرداری تووشی قەڵەوییەکی دیار و خەمۆکی ببووەوە و چۆن هەنگاو بە هەنگاو خۆی لەو حاڵەتە ڕزگار کردبوو.
ئەم کرانەوە ڕاستگۆیانە بەڕووی گروپی بەئامانجگیراوی دا وەک خۆیی کاری کرد لە ماوەی شەش مانگدا، کڕیارەکانی بە ڕێژەی بەرچاو زیادیان کرد.
ئەم ئەنجامانە سوتفە نەبوون، بەڵکو لەسەر بناغەیەکی قوڵی زانستی دامەزراوە:
بەپێی توێژینەوەیەکی زانکۆی ستانفۆرد (Stanford University)، کاتێک زانیاری و داتاکان لە چوارچێوەی چیرۆکێکدا دەگەیەنرێن، ۲۲ جار زیاتر لە مێشکدا دەمێننەوە بە بەراورد لەگەڵ کاتێکدا کە وەک ڕاستییەکی ئاماری وشک پێشکەش دەکرێن.
جگه لەوەش، توێژەرانی زانکۆی پرینستۆن (Princeton University) لە ڕێگەی ئامێری فەنکشناڵ ئێم ئاڕ ئای (fMRI) سەلماندیان کاتێک مرۆڤ گوێ لە چیڕۆکێکی کاریگەر دەگرێت، چالاکیی مێشکی گوێگر و چێرۆکخوێن دەبن بە ئاوێنەی یەکتر.
هەروەها دیاردەیەک هەیە لە زانستی دەمارناسیدا بە «پەیوەستبوونی دەماری» (Neural Coupling) ناودەبرێت. ئەم پڕۆسەیە دەبێتە هۆی دەردانی دوو ماددەی گرنگ لە مێشکدا: دۆپامین (کە تەرکیز و بیرهاتنەوە زیاد دەکات) و ئۆکسیتۆسین (کە هاوسۆزی و متمانەی قوڵ دروست دەکات).
گێڕانەوەی ئەزموونێکی کەسیی لە شێوازی چیرۆک تەنیا ئەزموونێکی زیندوو دروست ناکات، بەڵکو بەگوێرەی زانستی دەمارناسی (Neuroscience) و لێکۆڵینەوەکانی دکتۆر پۆڵ زاک (Paul Zak) دەریانخستووە کە گوێگرتن لە چیرۆک دەبێتە هۆی دەردانی هۆرمۆنی (ئۆکسیتۆسین) لە مێشکدا، کە هۆرمۆنێکە بەرپرسە لە دروستکردنی متمانە، هاوسۆزی و پەیوەندیی کۆمەڵایەتی.
" خەڵکی ئەوەیان بیر ناچێتەوە کە چی هەستێکت پێبەخشیون، چیرۆکی کەسییش ئامرازێکی زۆر کاریگەرە بۆ دروستکردنی ئەو هەستە"
داوەر لهۆنی Tweet
کێشەی سەرەکی زۆربەی خاوەنکار و پسپۆڕان ئەوەیە کە وا بیر دەکەنەوە دەبێت هەمیشە وێنەیەکی بێ کێشە و کەموکورتی خۆیان نیشان بدەن. بەڵام کڕیارەکان هەرگیز کاریگەرنابن بە پەیوەندییەکی نازیندوو کە هیچ هەست و کاریگەرییەکی سۆزداریان بەسەردا جێنەهێڵێت، بەڵکو ئەوان لەسەر بنەمای ڕاستگۆیی و متمانە پەیوەندی دەبەستن.
بۆ ئەوەی چارەسەری ئەم کێشەیە بکەین :
لە چوارچێوەی چیڕۆکگێڕانەوەی کەسیی باسی ئەو ئاڵۆزییانە بکە کە ڕووبەڕوویان بوویتەوە، باسی ئەو کاتانە بکە کە کەوتیتە هەڵەوە، باسی ئەو شوێنانە بکە کە تێیدا شکستت هێنا، وە چۆن ئەو ئەزموونانە بوون بە هەوێنی دروستبوونی ئەو بەهایەی کە ئەمڕۆ پێشکەشی کڕیارەکانت دەکەیت،
کاتێک بەشێک لە ناتەواوییەکانی پڕۆسەی گەشەدان بە براندی کەسیی خۆت دەردەخەیت بەشێوازی چیرۆک، خەڵکی خۆیان لە ناو چیرۆکەکەتدا دەبیننەوە و پێی کاریگەر دەبن.
هەمیشە لەبیرت بێت براندی کەسیی تۆ ئەو کاتە دروست دەبێت کە بەها و ئەزموونەکانت دەبنە وەڵام بۆ ئازارەکانی کڕیارەکەت نەک بەرهەمەکانت بە تەنها.
پرۆگرامی کۆچینگی تایبەت
پرۆگرامێکی ڕاوێژکاری دووبەدووە، واتە تەنها بۆ کەسی بەشداربووە. یارمەتی کارسازان و کەسانی پیشەیی دەدات لە ڕێگای ڕاوێژی تایبەتەوە بە کاتێکی کەم براندیکی کەسیی پیشەیی بەهێز دروست بکەن.
پرۆگرامەکە بۆ کەسانی پیشەیی و کارسازانە کە دەیانەوێت گەشە بە براندی کەسیی خۆیان بدەن لە ڕێگەی گەشەدان بە توانای
Communion
Public Speaking/Speaking in front of camera
Brand Tone
Brand Story
Networking Strategies
لە ڕێگای دروست بەکارهێنانی سۆشیاڵ میدیاوە.
لە ماوەی کۆچینگەکاندا، فرەیمۆرکی تایبەت بۆ بەشداربوو دادەڕیژرێت و سەرچاوە و دۆکیۆمێنتی بۆ ئامادەدەکرێت بۆ ئەوی بەشداربوو لە پاش کۆچینگیش بتوانێت بەردەوام بێت لە فێربوون. هەروەها هۆموۆرک و واجبی پەیوەست بە فرەیمۆرکی خۆی پێدەدرێت و پاش کۆچێنت بۆ هەر هۆموۆركێک بە ئۆنلاین هەڵسەنگاندن و فیدباک دەدرێت بە بەشداربوو.
لە سەرجەم پلاتفۆڕمەکان فۆڵۆوم بکە
ئەم ناوەڕۆکە شەیر بکە لای خۆت
خوێنەری بڵاوکراوەکانی پێشوو بە

ﭼﯚن ﮔێڕاﻧەوەی ﭼﯿﺮۆﮐﯽ ﮐەﺳﯿﯿﺖ دەبێتە ﻫﯚی دروﺳﺘﮑﺮدﻧﯽ ﭘەﯾﻮەﻧﺪﯾﯽ ﺑﺮاﻧﺪی ﮐەﺳﯿﯽ ﻟەﮔەڵ ﮐڕﯾﺎردا؟
گێڕانەوەی چیرۆکی کەسیی ستراتیژییەکی زانستیی دەمارناسییە کە زانیارییەکان ڕاستەوخۆ کاریگەر دەبێت بە مێشکی کڕیار و ئاستی بیرهاتنەوەیان بە شێوەیەکی بەرچاو بەرز دەکاتەوە. بەشکردنی ڕاستی و ئەزموون و شکستەکانی ڕابردوو بەشێوازی چیرۆک وادەکات کە هۆرمۆنی ئۆکسیتۆسین و دۆپامین دەربدات کە دەبێتە هۆی دروستبوونی هاوسۆزی، متمانەی قووڵ و وەڵامدانەوەی ڕاستەقینە بۆ ئازارەکانی کڕیار.
بۆچی نابێت گەشەدان بە براندی کەسی دوا بخەیت بۆ دوای بەدەستهێنانی بڕوانامە و ساڵانی ئەزموون؟
بازاڕی کاری ئەمڕۆ چاوەڕێی بەدەستهێنانی بڕوانامە ناکات، سەیردەکات کە تۆ کێیت، چی دەزانیت، و چییت کردووە.. سۆران درەنگ ئەم تێگەیشتنەی لا دروستبوو کە بڕوانامەی بەرز بەتەنها ناتوانێت وابکات براندی کەسیی کاریگەر بێت و لە دەرفەتی کاردا لە پێشتر بێت وەک لە کەسێک کە خەریکی گەشەدان بە براندی کەسیی خۆیەتی لەسەر سۆشیاڵ میدیا.

لە شاراوەییەوە بەرەو کاریگەربوون: چۆن سۆشیاڵ میدیاکەت دەکەیت بە سەرچاوەیەکی داهاتی براندی کەسییت؟
سۆشیاڵ میدیا تەنیا سەکۆی کاتکوشتن نیە، بەڵکو دەرفەتێکی زێڕینە بۆ گۆڕینی پسپۆڕییەکەت بۆ براندێکی کەسیی کاریگەر تەنیا پێویستت بە ناوەڕۆکی بەهێز هەیە تا متمانەی بازاڕ بەدەستبهێنیت و براندی کەسیی خۆت بکەیت بەسەرچاوەیەکی داهات

Niche ی خۆت دیاریبکە و براندی کەسییت بەرەو پێشببە..!
کاتێک تۆ خاوەن Niche ی خۆتیت گروپی بەئامانجگیراوی خۆت باشتر دەناسیت لە ڕەفتار و گوفتار و تەنانەت پێویستییەکانیشیان تێدەگەیت…!

چۆن کڕیارەکانت بۆ هەمیشە دەهێڵیتەوە!
چۆن هەڵەیەکی بچووکی ئاراس لە مامەڵەکردن لەگەڵ کڕیارێکی کۆندا، بووە هۆی لەدەستدانی بەشێکی گەورەی قازانجەکەی؟ فێربە چۆن کڕیارەکانت دەهێڵیتەوە…!.
ئەگەر کێشەی کڕیارت هەیە، لەڕێگەی Leadەوە چارەی بکە
ئەگەر کێشەی کڕیارت هەیە، چیتر پارە لە ڕیکلامی بێسوود خەرج مەکە و فێربە چۆن (Leads) بۆ گەشەپێدانی براندەکەت کۆ بکەیتەوە.
Lorem ipsum dolor sit amet, consectetur adipiscing elit. Ut elit tellus, luctus nec ullamcorper mattis, pulvinar dapibus leo.

