گەنجێک کە خاوەنی قژی کورت و ڕیشە، لە پشت مێزەکەی دانیشتووە، بە دەستێک پێنووسێکی گرتووە و دەستەکەی تری لەسەر دەفتەرێک داناوە، لە کاتێکدا درەنگانی شەوە و گڵۆپێکی مێز ڕووناکی داوەتە سەر مێزی کارەکەی و لە پەنجەرەی پشتەوەی دیمەنی دەریاچە و چیاکان دیارە.

ﭼﯚن ﮔێڕاﻧەوەی ﭼﯿﺮۆﮐﯽ ﮐەﺳﯿﯿﺖ دەبێتە ﻫﯚی دروﺳﺘﮑﺮدﻧﯽ ﭘەﯾﻮەﻧﺪﯾﯽ ﺑﺮاﻧﺪی ﮐەﺳﯿﯽ ﻟەﮔەڵ ﮐڕﯾﺎردا؟

بڵاوکراوەی ئەم هەفتەیە چی لە خۆی دەگرێت؟

١. چیرۆکی دکتۆر ئاراس کە لەڕێگەی بڵاوکردنەوەی ئەزموونی خۆیەوە چۆن توانی کڕیارەکانی بەشێوەیەکی بەرچاو زیاد بکات.

٢. گرنگی گێڕانەوەی چیرۆکی کەسیی لە دروستکردنی پەیوەندیی بەهێزی نێوان براندی کەسیی و کڕیاردا.

خۆت تۆمار بکە

لە بیرمە ساڵی ۲۰٢٣ كاتێک لەسەرەتادا وەک ڕاوێژکاری براندی کەسیی دەستم بە ڕاوێژی کەسانی کارساز و پیشەیی کرد، کەسێکم لابوو کە ڕاوێژی وەردەگرت پزیشکێکی پسپۆڕی ڕاهێنانی وەرزشی و پڕۆگرامی خۆراک بوو بە ناوی دکتۆر ئاراس.

دکتۆر ئاراس خاوەنی زانیارییەکی بەرفراوانی ئەکادیمی بوو، بەڵام خزمەتگوزارییە ڕاوێژکارییە پزیشکییەکانی بە زەحمەت کڕیاری نوێیان ڕادەکێشا. کاتێک بەردەوامییدان بە بزنسەکەی کەوتبووە مەترسییەوە، 

ڕەخنەیەکی ڕاشکاوانەم لێ گرت و ڕاستەوخۆ پێم ووت: “کڕیارەکان پێویستییان بە زانیاریی ناو کتێبەکان (Fact) نییە، بەڵکو پێویستییان بە کەسێکە لە ئازارەکەیان تێبگات لەڕێگەی پەیوەندییەکی زیندووەوە”

لێرەوە بڕیارمان دا لە ڕێگەی پڕۆگرامی کۆچینگی تایبەتەوە ستراتیژیی براندە کەسییەکەی دکتۆر ئاراس دووبارە لەسەر شێوازی چیرۆکی کەسیی دابڕێژینەوە. لە شوێنی بڵاوکردنەوەی پڕۆگرامە خۆراکییە ئاڵۆزەکان، چیرۆکی کەسیی خۆی دابڕێژێت وە باس لەوە بکات کە چۆن لە قۆناغێکی تەمەنیدا خۆی بە کرداری تووشی قەڵەوییەکی دیار و خەمۆکی ببووەوە و چۆن هەنگاو بە هەنگاو خۆی لەو حاڵەتە ڕزگار کردبوو. 

ئەم کرانەوە ڕاستگۆیانە بەڕووی گروپی بەئامانجگیراوی دا وەک خۆیی کاری کرد لە ماوەی شەش مانگدا، کڕیارەکانی بە ڕێژەی بەرچاو زیادیان کرد.

ئەم ئەنجامانە سوتفە نەبوون، بەڵکو لەسەر بناغەیەکی قوڵی زانستی دامەزراوە: 

بەپێی توێژینەوەیەکی زانکۆی ستانفۆرد (Stanford University)، کاتێک زانیاری و داتاکان لە چوارچێوەی چیرۆکێکدا دەگەیەنرێن، ۲۲ جار زیاتر لە مێشکدا دەمێننەوە بە بەراورد لەگەڵ کاتێکدا کە وەک ڕاستییەکی ئاماری وشک پێشکەش دەکرێن. 

جگه لەوەش، توێژەرانی زانکۆی پرینستۆن (Princeton University) لە ڕێگەی ئامێری فەنکشناڵ ئێم ئاڕ ئای (fMRI) سەلماندیان کاتێک مرۆڤ گوێ لە چیڕۆکێکی کاریگەر دەگرێت، چالاکیی مێشکی گوێگر و چێرۆکخوێن دەبن بە ئاوێنەی یەکتر.

 

هەروەها دیاردەیەک هەیە لە زانستی دەمارناسیدا بە «پەیوەستبوونی دەماری» (Neural Coupling) ناودەبرێت. ئەم پڕۆسەیە دەبێتە هۆی دەردانی دوو ماددەی گرنگ لە مێشکدا: دۆپامین (کە تەرکیز و بیرهاتنەوە زیاد دەکات) و ئۆکسیتۆسین (کە هاوسۆزی و متمانەی قوڵ دروست دەکات).

گێڕانەوەی ئەزموونێکی کەسیی لە شێوازی چیرۆک تەنیا ئەزموونێکی زیندوو دروست ناکات، بەڵکو بەگوێرەی زانستی دەمارناسی (Neuroscience) و لێکۆڵینەوەکانی دکتۆر پۆڵ زاک (Paul Zak) دەریانخستووە کە گوێگرتن لە چیرۆک دەبێتە هۆی دەردانی هۆرمۆنی (ئۆکسیتۆسین) لە مێشکدا، کە هۆرمۆنێکە بەرپرسە لە دروستکردنی متمانە، هاوسۆزی و پەیوەندیی کۆمەڵایەتی.

" خەڵکی ئەوەیان بیر ناچێتەوە کە چی هەستێکت پێبەخشیون، چیرۆکی کەسییش ئامرازێکی زۆر کاریگەرە بۆ دروستکردنی ئەو هەستە"

کێشەی سەرەکی زۆربەی خاوەنکار و پسپۆڕان ئەوەیە کە وا بیر دەکەنەوە دەبێت هەمیشە وێنەیەکی بێ کێشە و کەموکورتی خۆیان نیشان بدەن. بەڵام کڕیارەکان هەرگیز کاریگەرنابن بە پەیوەندییەکی نازیندوو کە هیچ هەست و کاریگەرییەکی سۆزداریان بەسەردا جێنەهێڵێت، بەڵکو ئەوان لەسەر بنەمای ڕاستگۆیی و متمانە پەیوەندی دەبەستن.

 

بۆ ئەوەی چارەسەری ئەم کێشەیە بکەین : 

لە چوارچێوەی چیڕۆکگێڕانەوەی کەسیی باسی ئەو ئاڵۆزییانە بکە کە ڕووبەڕوویان بوویتەوە، باسی ئەو کاتانە بکە کە کەوتیتە هەڵەوە، باسی ئەو شوێنانە بکە کە تێیدا شکستت هێنا، وە چۆن ئەو ئەزموونانە بوون بە هەوێنی دروستبوونی ئەو بەهایەی کە ئەمڕۆ پێشکەشی کڕیارەکانت دەکەیت، 

کاتێک بەشێک لە ناتەواوییەکانی پڕۆسەی گەشەدان بە براندی کەسیی خۆت دەردەخەیت بەشێوازی چیرۆک، خەڵکی خۆیان لە ناو چیرۆکەکەتدا دەبیننەوە و پێی کاریگەر دەبن.  

 

هەمیشە لەبیرت بێت براندی کەسیی تۆ ئەو کاتە دروست دەبێت کە بەها و ئەزموونەکانت دەبنە وەڵام بۆ ئازارەکانی کڕیارەکەت نەک بەرهەمەکانت بە تەنها.

پرۆگرامی کۆچینگی تایبەت

پرۆگرامێکی ڕاوێژکاری دووبەدووە، واتە تەنها بۆ کەسی بەشداربووە.  یارمەتی کارسازان و کەسانی پیشەیی دەدات لە ڕێگای ڕاوێژی تایبەتەوە بە کاتێکی کەم براندیکی کەسیی پیشەیی بەهێز دروست بکەن.

پرۆگرامەکە بۆ کەسانی پیشەیی و کارسازانە کە دەیانەوێت گەشە بە براندی کەسیی خۆیان بدەن لە ڕێگەی گەشەدان بە توانای

Communion

Public Speaking/Speaking in front of camera

Brand Tone

Brand Story

Networking Strategies

لە ڕێگای دروست بەکارهێنانی سۆشیاڵ میدیاوە.

لە ماوەی کۆچینگەکاندا، فرەیمۆرکی تایبەت بۆ بەشداربوو دادەڕیژرێت و سەرچاوە و دۆکیۆمێنتی بۆ ئامادەدەکرێت بۆ ئەوی بەشداربوو لە پاش کۆچینگیش بتوانێت بەردەوام بێت لە فێربوون.  هەروەها هۆموۆرک و واجبی پەیوەست بە فرەیمۆرکی خۆی پێدەدرێت و پاش کۆچێنت بۆ هەر هۆموۆركێک بە ئۆنلاین هەڵسەنگاندن و فیدباک دەدرێت بە بەشداربوو.

لە سەرجەم پلاتفۆڕمەکان فۆڵۆوم بکە

ئەم ناوەڕۆکە شەیر بکە لای خۆت

Facebook
Twitter
LinkedIn

خوێنەری بڵاوکراوەکانی پێشوو بە

وێنەکە باسی گرنگی دەستپێکردنێکی دروست دەکات

چوارچێوەی SMART وەک کاریگەرترین ڕێگای دانانی ئامانج بۆ براندی کەسیی خۆمان

“ئەگەر نەزانیت کە بۆ کوێ دەڕۆیت، بۆ هەر شوێن بڕۆیت، ونیت” ئەم وتەیە زۆر دروستە کاتێک کە بیر لە ئامانجی پشت گەشەدان بە براندی کەسیی دەکەین لەسەر سۆشیاڵ میدیا. هەبوونی ئامانج ڕێگرە لەوەی کە ون بیت و هەوڵەکانت بە زایە بچێت، بەڵکو تەنها هەبوونی ئامانج یارمەتیت دەدات بگەیتە ئەو خاڵەی کە دەتەوێت.

Read More »
پێکانی ئامانج

براندی کەسیی لە پێنج خولەکدا: بۆچی گرنگە براندی کەسییمان ئامانجێکی دیاریکراوی هەبێت؟

ئەوەی کە گرنگە ئەوەیە کە بیزانین، خاوەنی براندی کاریگەر، ستراتیژیانە هەموو جوڵە و پلانێکی براندەکەی خۆی کۆ دەکاتەوە لە یەک ئامانجدا بۆ ئەوەی بتوانێت پێوانەی گەشەی براندەکەی خۆی پێبکات. هەر بۆیە دەڵێین، نەبوونی ئامانج بۆ براندی کەسیی خۆت، دەبێتە هۆی ساردبوونەوە و وەستان لە پرۆسەی گەشەدان بە براندەکە.

Read More »
وێنەکە باس لە ڕەسەنایەتی دەکات

 براندی کەسیی لە پێنج خولەکدا:  چۆن بتوانین براندی کەسیی خۆمان دووربخەینەوە لە لاسایی کردنەوەی ئەوانی دیکە؟  چۆن ٪١٠٠ خۆمان بین؟

هەمیشە ئەوەت بیربێت کە هۆکاری جێبەجێ نەکردنی ڕەسەنایەتی لە براندی کەسیی خۆتدا بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە کوێرانە سەرسامی ئەوانی دیەکەیت و دەتەوێت لاساییان بکەیتەوە. مەبەست لە کوێرانە ئەوەیە کە هۆکارێکی قوڵت نییە بۆ سەرسام بوون بە ئەوانی دیکە و هێشتاش خۆت بە قوڵی نەناسیەوە.

Read More »
کەسێک کار لەسەر خاڵی بەهێزی خۆی دەکات بۆ گەشەدان بە براندی کەسیی خۆیە

براندی کەسیی لە پێنج خولەکدا: بۆچی گرنگە خاڵی بەهێزی خۆت بزانیت و چۆن خاڵی بەهێزی خۆت دەدۆزیتەوە؟

ئەوەی گرنگە کە بیزانیت ئەوەیە، سەرمایەگوزاری کردن و بەکارهێنانی خاڵی بەهێزی خۆت لە دروستکردنی براندی کەسیی خۆتدا، دەبێتە سەنگی مەحەک بۆ دروستکردنی براندێک کە سەرکەوتنی پیشەیی بەدوای خۆیدا بهێنێت.

Read More »
چیرۆکی کەسیی زۆر کاریگەرە بۆ ئەوەی بگەیت بە تارگێت ئەودیەنسی خۆت

براندی کەسیی لە پێنج خولەکدا: چیرۆکەکەت کلیلی سەرکەوتنتە 

کاتێک کە دەڵێین “براندی کەسیی” وشەی کەسیی کرۆکی چەمکەکەیە، وە هەر کەسیش لە ئێمە وەکو مرۆڤ، چیرۆکێکی تایبەت بەخۆی هەیە کە کۆکراوەی تێگەیشتن و بەها و ئەزموون و تێڕوانینەکانییەتی. ناکرێت باس لە براندی کەسیی بکەین، بەبێ ئەوەی چیرۆکێکمان نەبێت کە بتوانین بەردەوام بیڵێینەوە و بیکەینە مایەی هاندان و دروستکردنی وێنەیەکی کاریگەر لەلای تارگێت ئەودیەنسەکەمان.

Read More »
ئەم وێنەیە باس لە ستراتیژیای براندی کەسیی دەکات

براندی کەسیی لە پێنج خولەکدا: لە کوێوە دەستپێبکەم؟

یەكیک لە پایە گرنگەکانی گەشەدان بە براندی کەسیی خۆمان ئەوەیە کە تێبگەین کە بەها کەسییەکانی خۆمان چییە و لەسەر ئەو بنەمایانە جۆڵەی پیشەیی خۆمان بەکەین. ئەوەی کە هێز دەبەخشێت بە براندی کەسییت بەها کەسییەکانی تۆن. بەهاکان لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر دەگۆڕدرێن،

Read More »

Lorem ipsum dolor sit amet, consectetur adipiscing elit. Ut elit tellus, luctus nec ullamcorper mattis, pulvinar dapibus leo.

Scroll to Top