بڵاوکراوەی ئەم هەفتەیە چی لە خۆی دەگرێت؟
١. چیرۆکی دکتۆر ئاراس کە لەڕێگەی بڵاوکردنەوەی ئەزموونی خۆیەوە چۆن توانی کڕیارەکانی بەشێوەیەکی بەرچاو زیاد بکات.
٢. گرنگی گێڕانەوەی چیرۆکی کەسیی لە دروستکردنی پەیوەندیی بەهێزی نێوان براندی کەسیی و کڕیاردا.
لە بیرمە ساڵی ۲۰٢٣ كاتێک لەسەرەتادا وەک ڕاوێژکاری براندی کەسیی دەستم بە ڕاوێژی کەسانی کارساز و پیشەیی کرد، کەسێکم لابوو کە ڕاوێژی وەردەگرت پزیشکێکی پسپۆڕی ڕاهێنانی وەرزشی و پڕۆگرامی خۆراک بوو بە ناوی دکتۆر ئاراس.
دکتۆر ئاراس خاوەنی زانیارییەکی بەرفراوانی ئەکادیمی بوو، بەڵام خزمەتگوزارییە ڕاوێژکارییە پزیشکییەکانی بە زەحمەت کڕیاری نوێیان ڕادەکێشا. کاتێک بەردەوامییدان بە بزنسەکەی کەوتبووە مەترسییەوە،
ڕەخنەیەکی ڕاشکاوانەم لێ گرت و ڕاستەوخۆ پێم ووت: “کڕیارەکان پێویستییان بە زانیاریی ناو کتێبەکان (Fact) نییە، بەڵکو پێویستییان بە کەسێکە لە ئازارەکەیان تێبگات لەڕێگەی پەیوەندییەکی زیندووەوە”
لێرەوە بڕیارمان دا لە ڕێگەی پڕۆگرامی کۆچینگی تایبەتەوە ستراتیژیی براندە کەسییەکەی دکتۆر ئاراس دووبارە لەسەر شێوازی چیرۆکی کەسیی دابڕێژینەوە. لە شوێنی بڵاوکردنەوەی پڕۆگرامە خۆراکییە ئاڵۆزەکان، چیرۆکی کەسیی خۆی دابڕێژێت وە باس لەوە بکات کە چۆن لە قۆناغێکی تەمەنیدا خۆی بە کرداری تووشی قەڵەوییەکی دیار و خەمۆکی ببووەوە و چۆن هەنگاو بە هەنگاو خۆی لەو حاڵەتە ڕزگار کردبوو.
ئەم کرانەوە ڕاستگۆیانە بەڕووی گروپی بەئامانجگیراوی دا وەک خۆیی کاری کرد لە ماوەی شەش مانگدا، کڕیارەکانی بە ڕێژەی بەرچاو زیادیان کرد.
ئەم ئەنجامانە سوتفە نەبوون، بەڵکو لەسەر بناغەیەکی قوڵی زانستی دامەزراوە:
بەپێی توێژینەوەیەکی زانکۆی ستانفۆرد (Stanford University)، کاتێک زانیاری و داتاکان لە چوارچێوەی چیرۆکێکدا دەگەیەنرێن، ۲۲ جار زیاتر لە مێشکدا دەمێننەوە بە بەراورد لەگەڵ کاتێکدا کە وەک ڕاستییەکی ئاماری وشک پێشکەش دەکرێن.
جگه لەوەش، توێژەرانی زانکۆی پرینستۆن (Princeton University) لە ڕێگەی ئامێری فەنکشناڵ ئێم ئاڕ ئای (fMRI) سەلماندیان کاتێک مرۆڤ گوێ لە چیڕۆکێکی کاریگەر دەگرێت، چالاکیی مێشکی گوێگر و چێرۆکخوێن دەبن بە ئاوێنەی یەکتر.
هەروەها دیاردەیەک هەیە لە زانستی دەمارناسیدا بە «پەیوەستبوونی دەماری» (Neural Coupling) ناودەبرێت. ئەم پڕۆسەیە دەبێتە هۆی دەردانی دوو ماددەی گرنگ لە مێشکدا: دۆپامین (کە تەرکیز و بیرهاتنەوە زیاد دەکات) و ئۆکسیتۆسین (کە هاوسۆزی و متمانەی قوڵ دروست دەکات).
گێڕانەوەی ئەزموونێکی کەسیی لە شێوازی چیرۆک تەنیا ئەزموونێکی زیندوو دروست ناکات، بەڵکو بەگوێرەی زانستی دەمارناسی (Neuroscience) و لێکۆڵینەوەکانی دکتۆر پۆڵ زاک (Paul Zak) دەریانخستووە کە گوێگرتن لە چیرۆک دەبێتە هۆی دەردانی هۆرمۆنی (ئۆکسیتۆسین) لە مێشکدا، کە هۆرمۆنێکە بەرپرسە لە دروستکردنی متمانە، هاوسۆزی و پەیوەندیی کۆمەڵایەتی.
" خەڵکی ئەوەیان بیر ناچێتەوە کە چی هەستێکت پێبەخشیون، چیرۆکی کەسییش ئامرازێکی زۆر کاریگەرە بۆ دروستکردنی ئەو هەستە"
داوەر لهۆنی Tweet
کێشەی سەرەکی زۆربەی خاوەنکار و پسپۆڕان ئەوەیە کە وا بیر دەکەنەوە دەبێت هەمیشە وێنەیەکی بێ کێشە و کەموکورتی خۆیان نیشان بدەن. بەڵام کڕیارەکان هەرگیز کاریگەرنابن بە پەیوەندییەکی نازیندوو کە هیچ هەست و کاریگەرییەکی سۆزداریان بەسەردا جێنەهێڵێت، بەڵکو ئەوان لەسەر بنەمای ڕاستگۆیی و متمانە پەیوەندی دەبەستن.
بۆ ئەوەی چارەسەری ئەم کێشەیە بکەین :
لە چوارچێوەی چیڕۆکگێڕانەوەی کەسیی باسی ئەو ئاڵۆزییانە بکە کە ڕووبەڕوویان بوویتەوە، باسی ئەو کاتانە بکە کە کەوتیتە هەڵەوە، باسی ئەو شوێنانە بکە کە تێیدا شکستت هێنا، وە چۆن ئەو ئەزموونانە بوون بە هەوێنی دروستبوونی ئەو بەهایەی کە ئەمڕۆ پێشکەشی کڕیارەکانت دەکەیت،
کاتێک بەشێک لە ناتەواوییەکانی پڕۆسەی گەشەدان بە براندی کەسیی خۆت دەردەخەیت بەشێوازی چیرۆک، خەڵکی خۆیان لە ناو چیرۆکەکەتدا دەبیننەوە و پێی کاریگەر دەبن.
هەمیشە لەبیرت بێت براندی کەسیی تۆ ئەو کاتە دروست دەبێت کە بەها و ئەزموونەکانت دەبنە وەڵام بۆ ئازارەکانی کڕیارەکەت نەک بەرهەمەکانت بە تەنها.
پرۆگرامی کۆچینگی تایبەت
پرۆگرامێکی ڕاوێژکاری دووبەدووە، واتە تەنها بۆ کەسی بەشداربووە. یارمەتی کارسازان و کەسانی پیشەیی دەدات لە ڕێگای ڕاوێژی تایبەتەوە بە کاتێکی کەم براندیکی کەسیی پیشەیی بەهێز دروست بکەن.
پرۆگرامەکە بۆ کەسانی پیشەیی و کارسازانە کە دەیانەوێت گەشە بە براندی کەسیی خۆیان بدەن لە ڕێگەی گەشەدان بە توانای
Communion
Public Speaking/Speaking in front of camera
Brand Tone
Brand Story
Networking Strategies
لە ڕێگای دروست بەکارهێنانی سۆشیاڵ میدیاوە.
لە ماوەی کۆچینگەکاندا، فرەیمۆرکی تایبەت بۆ بەشداربوو دادەڕیژرێت و سەرچاوە و دۆکیۆمێنتی بۆ ئامادەدەکرێت بۆ ئەوی بەشداربوو لە پاش کۆچینگیش بتوانێت بەردەوام بێت لە فێربوون. هەروەها هۆموۆرک و واجبی پەیوەست بە فرەیمۆرکی خۆی پێدەدرێت و پاش کۆچێنت بۆ هەر هۆموۆركێک بە ئۆنلاین هەڵسەنگاندن و فیدباک دەدرێت بە بەشداربوو.
لە سەرجەم پلاتفۆڕمەکان فۆڵۆوم بکە
ئەم ناوەڕۆکە شەیر بکە لای خۆت
خوێنەری بڵاوکراوەکانی پێشوو بە

لە ڕوانگەی براندی کەسییەوە، ناوبانگ ئامانجی کۆتاییە یان هۆکاری گەیاندنی بەها؟
ناوبانگ کاتێک بەردەوامی دەبێت کە بەها دروست بکات، لە سۆشیاڵ میدیادا ڕاستەقینەبوون و بەهای تایبەت ناوبانگت دەکەن نەک خۆدەرخستن.

ئایا بەناوبانگبوون خراپە؟ : تێگەیشتنێکی نوێ دەربارەی پەیوەندی نێوان کاریگەربوون و ناوبانگ لە سەردەمی سۆشیال میدیادا
سەرکەوتن لە سۆشیاڵ میدیا پەیوەندی بە ڕاستەقینەبوون و ناوەڕۆکی ڕەسەنەوە هەیە! فێربە چۆن ناوەڕۆکی ڕەسەن دروست بکەیت و خۆت جیاواز بکەیتەوە.

ئەو ڕێسا شاراوەیەی کە هەرکەسێک بەکاری بهێنێت لە سۆشیاڵ میدیا سەرکەوتوو دەبێت!
سەرکەوتن لە سۆشیاڵ میدیا پەیوەندی بە ڕاستەقینەبوون و ناوەڕۆکی ڕەسەنەوە هەیە! فێربە چۆن ناوەڕۆکی ڕەسەن دروست بکەیت و خۆت جیاواز بکەیتەوە.

ناوەندەکانی گواستنەوەی بەهاکانی براندی کەسیی کامانەن؟
بەکارهێنانی ناوەندە جیاوازەکان دەرفەتێکی فراوانتر دەدات بە بەها و تواناکانت بۆ گەیشتن بە کەسانی زیاتر، هەر ناوەندێک تایبەتمەندی و کاریگەری جیاوازی هەیە

چۆن کاریگەری دروست بکەم لەسەر گروپی بەئامانجگیراوی خۆم؟
گروپی بەئامانجگیراو (تارگێت ئەودیەنس) تەنها بیریتی نییە لە زانینی ڕەگەز و تەمەنی ئەو کەسانەی کە ئارەزومەندن لە براندی کەسیی تۆ و تۆ دەتەوێت بە ئامانجیان بگریت! زانینی ڕەگەز و تەمەن ڕەنگە یارمەتیت بدەن کە بیاندۆزیتەوە، بەڵام یارمەتیت نادەن لە بەدەستهێنانی سەرەنج و متمانەیان.

براندی کەسیی سەرکەوتوو نابێت بەبێ گروپی بەئامانجگیراو
“کاتێک دەتەوێت هەمووان لێتتێبگەن، ئەوا کەس لێتتێناگات”
وەهمێک هەیە لەناو کارسازاندا کە پێیان وایە پێویستە پەیامەکانی براندی کەسیی خۆیان بگات بە زۆرترین کەس!
Lorem ipsum dolor sit amet, consectetur adipiscing elit. Ut elit tellus, luctus nec ullamcorper mattis, pulvinar dapibus leo.

